KMPlayer 4.0   

بە هۆی زۆر بوونی ئامرازەکانی لێدەری ماڵتی مێدیا هەڵبژاردنی یەکێک لە وان کارێکی دژوار دێتە بەرچاو، ئامرازێک کە هاوکات لە گەڵ کارایی بەرز، قەبارەی کەمیشی هەبێ و هەروەها بتوانێ پشتیوانی لە زۆربەی فۆرمەتەکانیش بکات، هەڵبژاردنی لە ناو ئەم گشت ئامرازانە دا دەبێ دژوار بێت مەگەر ئەوەی کە گشتیان تاقی بکەینەوە.
هەموومان دەزانین کە نەرمەواڵەیێکی زۆر لەم بوارە دا هەن. JetAudio ، Windows Media Player ، WinDVD ، PowerDVD و ... بەناوبانگترینیانن. بەڵام گرینگترین کۆسپ لەم نەرمەواڵانە دا،زۆربوونی قەبارە و هەروەها پشتگری نەکردن لە زۆرێک لە فۆرمەتەکانن. KMPlayer ئامرازێکی سادە و ساکارە بە کاراییەکی زۆرەوە. بنەمای کاری KMPlayer لە سەر ئەم بۆچوونە پەیرێژی کراوە کە بتوانێ هەر فۆرمەتێکی دەنگ و رەنگی پێ لێبدرێت و بە (Decode*) کردنی فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان، بەکارهێنەر بتوانێ ٩٩ لە سەدی فۆرمەتەکانی پێ ئیجرا بکات. ئەم ئامرازە VCD و DVDیەکان هاوکات لە گەڵ فیلمە سێ رەهەندییەکان بە باشترین کەیفییەت بڵاو دەکاتەوە ئەم ئامرازە بە رووکارەکانی جۆراوجۆر دەتوانێ سەرنجی هەر بەکارهێنەرێک بۆ لای خۆی رابکێشێ. بێجگە لەوانە تەواوی زانیاری فایلەکانی دەنگ و رەنگ لە ئیختیار بەکارهێنەر دادەنێ. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-رواڵەتی سەرنجراکێش و سێ رەهەندی جیاواز لەوانەی کە تا ئێستا دیومانن
-پشتگریکردن لە زۆربەی زۆری فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگی باو
-پێشاندانی تەواوی زانیارییەکانی دەنگ و رەنگ
-هاوئاهەنگی و پشتگریکردن لە ئامرازەکانی دەنگ و رەنگ
-هاسان لە بەکارهێناندا
-ئیمکانی هەڵێنجانی فایلەکانی دەنگ و وێنە بە شێوەی ئۆرژیناڵ
-قەبارەی زۆر کەم و کارایی یەکجار زۆر
-توانایی پێناسەکردن و رێکخستنی کلیلەکانی لێدەری ئامراز بە هاسانی
-توانایی پێشاندانی زانیارییەکانی فایل بە شێوەی پووخت و پشتگریکردن لە فایلە پەستێنراوەکان
-پشتگریکردن لە فۆرمەتەکانی دی وی دی
-پشتگریکردن لە فایلەکانی فلاش
-پشتگریکردن لە کامێراکانی رەنووسی(Digital*)
-دەس وێراگەیشتنی هاسانتر بە فایلەکانی دەنگ و رەنگ
-ئیمکانی بڵاو کردنەوەی فایلەکانی AAC, OGG
-پشتگریکردن لە Shockwave Flash / FLC / FLI
-هەبوونی بەرگە جۆراوجۆرەکانی سەرنج راکێش بە توانایی بە تایبەتکردن
-گوونجان لە گەڵ ژێرنووسەکانی فیلم بە پشتگریکردن لە زمانە جۆراوجۆرەکان
-لێدانی فیلمەکانی سێ رەهەندی بە باشترین چۆنیێتی
-و...

فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
* Digital : رەنووسی
* Decode : كۆدهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 131,3 MB
File ver    : 4.0.3.1
File format : exe
Date Added  : Apr 30/04/2020
Last viewed : Apr 30/04/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
SMPlayer   

SMPlayer ئامرازێکی چەند رەسانەیی بە رواڵەت ساکارە، کە بە پێچەوانەی ساکار بوونی زۆر پیشەییە کە توانیویێتی بە تواناییەکانی خەڵاتی زۆریش بەدەس بێنێ. ئەم پلەیرە ساکارە کە توانایی بڵاو کردنەوە و ئیجرای هەر چەشنە فۆرمەتێکی دەنگ و رەنگی هەیە دەتوانێ لێدانی دی وی دی فیلمەکانیش بە باشترین چۆنیێتی دەستەبەر بکات. ئەم ئامرازە کە بە هۆی هەبونی رواڵەتیی ساکاری، ئیمکانی دەس وێراگەیشتن بە مینۆکانی زۆر هاسان کردووە کە لە ناو خۆی دا گونجێنراون.
پێشاندانی فیلم و موزیک بە شێوەی ئۆنڵاین لە سەر ئینترنێت، ئیجرای هەر چەشنە فۆرمەت و کۆدەک،ـەکانی پەستێنراو، هاوئاهەنگی لە گەڵ ژێرنووسەکان و توانایی ئیجرای رێکخستنەکانی کەسی لە تەواوی بەشەکانی ئامراز دا لەو تواناییانەن کە لە ناو SMPlayer دا گونجێنراون. جێگەی سەرنجە کە بزانین ئەم ئامرازە پشتگری زیاتر لە ٢٠ زمانی زیندووی دونیا دەکات. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە :
-ئیجرای فیلم و موزیک بە باشترین چۆنیێتی
-پێشاندانی دی وی دی فیلمەکان بە چۆنیێتی زۆر باش
-رواڵەتی سەرنجراکێش
-هاسان لە بەکارهێناندا
-ئیجرای هەر چەشنە کۆدەکێکی پەستێنراو
-هاوئاهەنگی تەواو لە گەڵ ژێرنووسەکانی فیلم
-توانایی رێکخستنەکان بە خواستی کەسی
-پێشاندانی فیلمەکان بە شێوەی ئۆنڵاین لە سەر ئینترنێت
-هاوئاهەنگی لە گەڵ پتر لە ٢٠ زمانی زیندووی دونیا
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : (32bit) 42.3 MB - (64bit) 44.4 MB
File ver    : 20.4.2
File format : exe
Date Added  : Apr 30/04/2020
Last viewed : Apr 30/04/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download
Kantaris Media Player   

Kantaris Media Player ئامرازێکە کە لەسەر بنەمای پلەیری کۆمپانیای VLC پەیرێژی و تەراحی کراوە. ئەم ئامرازە کە زۆر کەم قەبارەیە تواناگەلێکی زۆری لە خۆدا جێ کردووە کە دەتوانێ بە یێکەم روانین سەرنجی هەر بەکارهێنەرێک بۆ لای خۆی رابکێشێ. چاوەروانی بەکارهینەر ئەوەیە کە بە هاسانی بتوانێ فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی دەنگ و رەنگ بەرێوەبەرێت.
Kantaris Media Player نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکان پشتگری دەکات و بەم شێوەیە یێکەمین و گرینگترین چاوەروانی بەکارهێنەر دەهێنێتە دی. رواڵەتی ئەم ئامرازە زۆر لە شێوەی پلەیری ویندۆز واتە Windows Media Player دەچێت و هەڵبەت بەکارهێنانی ئەم ئامرازە هەر بەم رواڵەتە ساکار و سەرنجراکێشە کارپێکردنێکی هاسانی دەبێ. جێگای ئاماژە پێکردنە کە ئەم ئامرازە بە قەبارەی مامناوەندی بە شێوەی سەچاوەکراوە پێشکەش کراوە هەتا بەکارهێنەران بۆ باشتر کردن و بەرەو پێش بردنی بتوانن کاراتر هەوڵی بۆ بدەن. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-پشتگریکردن لە تەواوی فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگ
-هەبوونی قەبارەی مامناوەندی و تواناگەلی زۆر
-هەبوونی رواڵەتی ساکار و لە هەمان کات دا سەرنجراکێش
-هاسان لە بەکارهێناندا
-سەرچاوە کراوە بوونی ئامراز
-لێدەری گشت چەشنەکانی VCDوDVD بە باشترین چۆنیێتی
-لێدەری Audio CD کان
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 17 MB
File ver    : 0.7.9
File format : exe
Date Added  : Apr 30/04/2020
Last viewed : Apr 30/04/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
VSO Media Player   

ئامرازی VSO Media Player پلەیرێکی سوک و ساکارە بە توناگەلی لێدانی هەر چەشنە فۆرمەتی دەنگ و رەنگ بە باشترین چۆنیێتی و هەر وەها پشتگریکردن لە فۆرمەتی VSO کە بە خۆڕایی دەتوانن لە سەر سیستەم دامەزرێنن و چێژ لە فیلمەکانتان وەربگرن. کارپێکردنی هاسان بۆ لێدانی فایلەکانی دەنگ و رەنگ بە کەڵک وەرگرتن لە کێشان و بەردان,(*Drag & Drop) پشتگری لە نوێترین تێکنۆلۆژیەکانی دەنگ و رەنگ، نیشاندانی دی وی دی فیلم بە باشترین چۆنیێتی و هاوئاهەنگی لە گەڵ رێکخەر (*Processor)ـەکانی چەند رەسانەیی، ئەم خاڵانەن کە لەم ئامرازەدا دەبینرێن. هەر وەها درووستکردنی Play List و هاوئاهەنگی لە گەڵ هەموو جۆرەکانی دیسکی Blu-ray بۆ لێدانی وەچەی نوێی دیسکەکانی نووری و...لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم ئامرازەن کە دەتوانین هێمای بۆ بکەین. هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-گوونجان لە گەڵ گشت جۆر فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگ
-رواڵەتی سەرنجراکێش و کەڵک لێوەرگرتنی هاسان لە ئامراز
-پشتگری لە کێشان و بەردان (Drag & Drop) بۆ لێدانی هاسانتری موزیک و فیلم
-هاوئاهەنگی لە گەڵ تەواوی چەشنەکانی دیسکی نووری
-نیشاندانی فیلم بە باشترین چۆنیێتی
-کەلك لێوەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژی بۆ لێدانی فایلەکانی دەنگ و رەنگ
-هاوئاهەنگی لە گەڵ رێکخەرەکانی چەند ناوەکی
-و...

فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
* Drag & Drop : ( کێشان و فڕێدان( كێشان و بەردان.ن
* Processor : ڕێکخەر
Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 16 MB
File ver    : 1.6.19.528
File format : exe
Date Added  : Apr 30/04/2020
Last viewed : Apr 30/04/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
Metal Player

Metal Player ناوی پلەیریکی جوان و رێک و پێکە کە بە کردارەکانی نوێی بۆتە هۆی ئەوەی کە بەکار‌هێنەرێکی زۆر بۆ لای خۆی راکێشێ. بەم پرۆگرامە دەتوانن تەواوی ئەو فایلانەی کە بە فۆرمەتەکانی mpeg, vob (DVD), avi, wav, midi, mov, asf, divx, flv, m3k, 3gp دروست کراون ئیجرا بکەن. هەر وەها ئەم بەرنامەیە توانایی دروست کردنی ئێکوالایزر، ئانالایرز،Reverb,لیستی بڵاوکردنەوە، گەران لە ناو موزیکەکان و زۆرێک پێداویستی ترتان پێشکەش دەکات.
لە ناو ئەم پاکەتە دا نەرمەواڵەی FFdshowیش گونجێندراوە.FFdshow لە ئەسڵدا ناوی کۆمەڵێک کۆدەکن بۆ ویندۆز کە چینێکی بەربڵاو لە فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگی لە خۆدا جێ کردووە وپشتگریان دەکات. هەروەها کۆمەڵێک لە فیلتێری بە هێزی تێدا جێگیر کراوە بۆ بردنەسەری کەیفییەتی فیلمەکان. و...!

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 8.4 MB
File ver    : 4.1.2.6
File format : Zip
Date Added  : Apr 30/04/2020
Last viewed : Apr 30/04/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10
Free Download